وەزارەتی‌ دارایی: لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لە ڕێی (هەژماری من)ەوە خەرج دەكرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی‌ كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی‌ بەوەدا، سەبارەت بە پرسی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من كە ماوەی دوو ساڵە دەستی پێكردووە و لە قۆناغی كۆتاییدایە.
باسی لەوەشكرد، لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لە ڕێی (هەژماری من)ەوە خەرج دەكرێت و هەر كەسێك بەشدار نەبێت لە پڕۆژەی هەژماری من مووچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group