ئازاد حەمەئەمین: بەبێ یەكێتی حكومەتی نوێ پێكنایەت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئازاد حەمەئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی حزبەكەی راگەیاندوە: هیچ حكومەتێكی هەرێمی كوردستان بەبێ یەكێتی پێكنایەت، چونكە واقعی هەرێمی كوردستان ئەوە دەخوازێت كە بەشدارێكی كارای حكومەت بێت، نەك بەبێ یەكێتی حكومەت پێكبێت، بۆیە حزبێك كە خاوەنی 26 هەزار شەهید بێت هیچ حزبێك ناتوانێت (ئاوت)ی بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان وتوشیەتی: هەر لایەنێك كە بیەوێت دەسەڵاتەكانی حكومەت زۆر سنورداربێت و حكومەتێكی ئیفلیج دروستببێت، باحكومەت پێكبهێنێت بەڵام ئەوە روونادات ئەوانەی ئەو قسانە دەكەن حكومەتێكی دەسەڵات سنورداركراو و ئیفلیجیان ناوێت، بۆیە ئەوەی یەكێتی بۆ حكومەتی داهاتو داوای دەكات بۆ خزمەتی خەڵكەو هەرگیز لێی پەشیمان نابێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group