بەرگریی شارستانیی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەركەوت كاڕەش بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاندوە لە سەرەتای ساڵەوە 61 كەس لە هەرێمی كوردستان لە ئاودا خنكاون، لەسەر ئاستی پارێزگاكان، زۆرترینیان لە هەولێر و كەمترینیان لە هەڵەبجە بووە.
 باس لەوەش دەكات، هەر ئەم ساڵ 117 كەسیان لە خنكان رزگاركردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، كاری زۆریان كردووە بە مەبەستی كەمكردنەوەی رووداوەكانی خنكان.
بە وتەی سەركەوت كاڕەش، تەرمی دوو كەس لەوانەی خنكاون هێشتا نەدۆزراونەتەوە یەكێكیان ئاڤێستا یوسف و ئەوی دیكەیان منداڵێك بووە لە سنووری سۆران، رونیشیكردەوە، هەڵكەوتەی جوگرافیای كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی دیكە جیاوازە و لەاو ئاودا تونێل و كون و كەلەبەری زۆر هەن، بۆیە هەندێك جار تەرمەكان نادۆزرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group