نێچیرڤان بارزانی: پابەندیی نەگۆڕمان بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی ژنان دووپات دەكەینەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەندیی نەگۆڕیان بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی ژنان و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك كە ئازادی و یەكسانی و شكۆی مرۆیی تیایدا سەروەر بێت.
باسی لەوەشكرد، لە هەوڵدان و كاركردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەكانی توندوتیژی و جیاكاری دژی ئافرەتان، بەردەوام دەبن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، بە رێزەوە یادی هەموو ئەو ئافرەتانە دەكەینەوە كە بەهۆی توندوتیژییەوە گیانیان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵیان بۆ خێزانەكانیان دەردەبڕن، دڵنەوایی بۆ خێزانەكانیان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەكی ئارام دەبێت كە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بكات لە هەر پێگە و بارودۆخێكدا بێت.