سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێم: كەرتی میدیا رۆژ بە رۆژ لە گەشەكردندایە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كەرتی میدیا رۆژ بە رۆژ لە گەشەكردندایە، ئەمەش پێویستی بەوەیە بەردەوام كەرتی میدیا رێكبخرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، پێویستە یاسای مافی بەدەست هێنانی زانیاری جێبەجێبكرێت بۆ ئەوەی رۆژنامەنوسان بتوانن هەواڵی راست بڵاوبكەنەوە.
جەختی لەوەشكرد، گرنگە یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان فەراهەم بكرێت و رۆژنامەنووس لە دامەزراوە فەرمییەكان زانیاریی دەستبكەوێت.