عەلی عەلاق: دابەزاندنی بەهای دینار كاریگەی نەرێنیی دەبێت لەسەر سەقامگیریی بازاڕ

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك پسپۆڕ و شارەزای ئابوری عێراق تێڕوانینێكی گشتگیری لەبارەی پڕۆسەی چاكسازیی بانكی و پلانە پێكهاتەییەكانی داهاتوی پێشكەش كرد، جەختی لەوە كردەوە كە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی بانكی بەردی بناغەی كارەكانی بانكەكەیە لەم قۆناغەدا.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، ڕایگەیاند، دابەزاندنی بەهای دینار كاریگەی نەرێنیی دەبێت لەسەر سەقامگیریی بازاڕ، زیان بە چینێكی فراوانی هاوڵاتییانی خاوەن داهاتی سنوردار دەگەیەنێت و متمانە بە دراوی نیشتمانی لاواز دەكات.
 باسی لەوەشكردوە، سەرجەم بانكە عێراقییەكان بەڵگەنامەی چاكسازییان واژۆ كردوە، ئەوەش پشتڕاستی دەكاتەوە كە بانكە پابەندەكان توانای مامەڵەكردنیان بە دراوەكانی دیكە بە شێوەیەكی قۆناغبەندی پێدەدرێت، دەزگا نێودەوڵەتییەكان لە نزیكەوە چاودێری پێشكەوتنی پڕۆسەی چاكسازی بانكی دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group