وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی موچە مسۆگەرە
7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بە گرنگییەوە بەدواداچونیان بۆ ئەو لێدوانانە كردوە كە ئەندامێكی پەرلەمان لەكاتی دەركەوتنی لە كەناڵێكدا داوە، كە تیایدا باسی لە پرسی موچە و داهاتی گشتی كردوە، ئاماژەی بە ژمارە و زانیاری كردوە كە پێویستیان بە ڕونكردنەوەی ورد هەیە بۆ ئەوەی ڕای گشتی سەرلێشێواو نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕەتیدەكاتەوە ئەو بانگەشانەی كە دەڵێن "خەرجی مانگانە بۆ موچە دەگاتە 8.5 ترلیۆن دینارە، بە بەراورد بەو داهاتانەی لە شەش ترلیۆن دینار زیاتر نین، كۆی خەرجییەكانی موچەی مانگانە، كە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی سەلامەتی كۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت، سەقفێكی ڕاستەقینەی شەش تریلیۆن دیناریان هەیە، كە ڕێژەكە هاوتایە لەگەڵ داهاتی دەستكەوتو.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتوە، سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كە ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێكردوە (2 ترلیۆن دینار)، كە بە كورتهێنانی زانیوە، وەزارەت ڕونیدەكاتەوە كە ئەو لێكدانەوەیە لە ڕوانگەی ژمێریاری و داراییەوە نادروستە، ئەو بڕە پارەیە لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی ئەو داهاتە نەوتییە دەكات كە كۆدەكرێتەوە و تەرخانكراوە بۆ دابینكردنی بودجەی موچەی مانگی دواتر، ئەوە بەشێكە لە سوڕی ئاسایی