دەیان رێكخراوی مافی مرۆڤ: ئێران هەنگاوی ناوە بۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
85 رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد سەبارەت بە زیادبونی پێشێلكارییەەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو تیایدا رایانگەیاندوە، كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ئەشكەنجەدانی دەستگیراوان و لەسێدارەدانیان و سەركوتكردنیان هەنگاوی ناوە بۆ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی كە كاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنەها كەس هەیەو لە دادپەروەری بێبەش بون.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقی و یاسایی لەئەستۆدایە بۆ بەهێزكردنی زمانێكی توندتر بۆ ئێران، پێویستە نەتەوە یەكگرتوەكان هەمو دەسەڵاتەكانی بەكار بهێنێت بۆ بەهێزكردنی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی و پشتیوانیكردن لە دامەزراوەكان، هەروەها كەیسی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤی ئێران رەوانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group