ئاوەدانكردنەوەی غەزە پێویستی بە 70 ملیار دۆلار هەیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عاهید فایەق وەزیری كارو كاروباری گشتی و نیشتەجێكردنی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 352 هەزار یەكەی نیشتەجێبون لە غەزە خاپور كراون و زیانێكی زۆر بەر ژێرخانی كەرتی غەزە كەوتوە.
باسی لەوەشكردوە، هەڕەشەیەكی گەورە لە بەردەم پڕۆسەی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی غەزە هەیە كە بریتییە لەڕێگریكردنی ئیسرائیل لەگەیاندنی كەلوپەل و كەرەستەی بیناسازی بۆ ناو كەرتی غەزە، بەهۆی هێرشەكانیشیانەوە 90% زیان بەر ژێرخانی مەدەنی ئەو كەرتە كەوتوەو دوبارە ئاوەدانكردنەوەی پێویستی بە 70 ملیار دۆلار هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group