"پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە بەڵام مەرج نییە تەنها بۆ پارتی یان یەكێتی بێت"

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لەدوای كۆبونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان جوان رۆژبەیانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە كوردستان 24ی راگەیاندوە: لەكۆبونەوەكەدا دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێكراون و دوو شاندی دانوستانكاری جیاواز بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاریكراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمجارە بەگوێرەی دەستكەوتەكانی هەڵبژاردن، شێوازی گفتوگۆی شاندەكە بۆ پێكهێنانی حكومەت جیاوازتر دەبێت لەوەی پێش هەڵبژاردن، هەروەها پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە، بەڵام مەرج نییە ئەو پۆستە تەنها بۆ پارتی یان یەكێتی بێت، بۆیە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت كە بەر چ لایەنێكی كوردی دەكەوێت، ئەگەر پێشتر پارتی سازشی لەسەر هەندێك پۆست كردبێت بۆ راگرتنی هاوسەنگی، رەنگە ئەمجارە شێوازی گفتوگۆكان گۆڕانكارییان بەسەردا بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group