نەوا-
حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لەبارەی رێككەوتنی نەوتیی نێوان هەولێرو بەغداو كۆتاییهاتنی وادەكەی بە كەناڵی روداوی راگەیاندوە، رێككەوتنەكە نوێ دەكرێتەوەو هیچ كێشەیەكی تێدانییە، نەوتی هەرێمی كوردستان هەر وەك خۆی دەڕوات، ئێستا هەناردەكردن رۆژانە 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندوەو بڕەكە زیاتریش دەبێت.
شنگالی ئاماژەشیكردوە، رێككەوتنەكە بۆ سێ مانگ دیاریكراوەو لە 31ی كانونی یەكەم كۆتایی دێت، بەڵام بەپێی یاسای بودجەو بۆ دڵنیابونەوە لە بەردەوامی، دواتر نوێ دەكرێتەوە تاوەكو كێشەكان بە تەواوی چارەسەر دەبن، ئێستا نەوتی هەرێم لە خابور رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق دەكرێت، ئەوانیش لە رێگەی بۆرییەوە نەوتەكە دەگەیەننە بەندەری جەیهان.