سێنتكۆم: دەیان پێگەی داعشمان لە سوریا وێرانكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەمریكا هێرشیكردە سەر پێگەكانی داعش لە سوریا، براد كوپەر فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریكا-سێنتكۆم بەیاننامەیەكی لەبارەی ڕووداوەكە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: بە بەكارهێنانی 100 جۆری جیاوازی تەقەمەنیی و فڕۆكەی جەنگیی، 70 پێگە و ناوەند و بارەگای داعشیان بە ئامانجگرتوە لە سوریادا و تەواوی ژێرخانی گروپەكەیان بە ئامانجگرتوە.
باسی لەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمەریكا گرنگە بۆ ڕێگریكردن لە پلاندانانی داعش بۆ هێرشە تیرۆریستیەكان دژی ئەمریكا و بەردەوامدەبن لە ڕاوەدوونانی ئەو تیرۆریستانە كە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئەمریكییەكان و هاوبەشەكانیان لە ناوچەكە دەدەن.
ئەوەش دوای هێرشەكەی 13ی ئەم مانگەی داعش دێت بۆسەر هێزەكانی ئەمەریكا لە تەدمور، كە سێ سەربازیی ئەمەریكیی كوژران و سێ سەربازیی دیكەش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group