ئەوانەی هەژماری منیان پڕنەكردۆنەوە ساڵی داهاتو موچەكانیان رادەگیرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، بە پشتبەستن بە نوسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون ئاگاداری تەواوی كەسوكاری شەهیدانی (سەنگەر، هاوڵاتی، كیمیاباران) و زیندانیانی سیاسی و بەركەوتەی چەكی كیمیاوی دەكەنەوە، ئەوانەی فۆڕمی هەژماری من یان پڕنەكردوەتەوە بەزوترین كات سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.
ئاماژەشكراوە، لەساڵی داهاتوەوە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم موچە تەنها لەرێی هەژماری بانكییەوە دابەش دەكرێت و هەركەس فۆڕمی هەژماری من پڕنەكاتەوە خۆی بەرپرسە لە دواكەوتن یان راگیرانی موچەكەی .




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group