سوپای ئیسرائیل چوە ناو ژمارەیەك گوندی سوریاوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل پێشێلكاری نوێی لە باشوری وڵاتەكەیان ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەدا هێزەكانی سوپای ئیسرائیل چونەتە ناو ژمارەیەك گوندی سەربە پارێزگای قونەتیرەوە
ئاژانسەكە باسی لەوەشكردوە، لە چەند رۆژی رابردوشدا دەوروبەری بەنداوی مەنتەرە سەربە پارێزگای قونەتیرە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلەوە بۆردومان كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group