ساڵی رابردو 50٪ی بازرگانی عیراق لەگەڵ چین و هندستان بوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

بانكی ناوەندیی عیراق بڵاویكردەوە، ساڵی رابردو 50٪ی بازرگانی عیراق لەگەڵ چین و هندستاندا بوە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ چین گەیشتوەتە زیاتر لە 58 ملیار دۆلارو لەگەڵ هندستاندا گەیشتوەتە زیاتر لە 31 ملیار دۆلار.
بانكی ناوەندیی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، توركیا هاوبەشێكی سەرەكیی بازرگانی بوە لەگەڵ عیراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردو وڵات گەیشتوەتە 20 ملیارو 786 ملیۆن دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group