روفاتی 70 قوربانی كۆمەڵكوژیی بادۆش رادەستكرانەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

بەشی پزیشكی دادیی عیراق بڵاویكردوەتەوە، روفاتی 70 قوربانی دیكەی كۆمەڵكوژیی زیندانی بادۆش كە لەكاتی كۆنترۆڵكردنی پارێزگای نەینەوا لەلایەن داعشەوە كوژرابون، رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.
پزیشكی دادیی عیراق ئاماژەشیكردوە، ئەمە پێنجەمین قۆناغی قوربانیانی بادۆشە كە ناسنامەیان یەكلایی دەكرێتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو روفاتەنەی ناسنامەیان ئاشكرا كراوە گەیشتوەتە 241 كەس لەكۆی 605 روفات كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەو ناوچەیە دەرهێنراونەتەوە.
كۆمەڵكوژیی زیندانی بادۆش لەحوزەیرانی ساڵی 2014دا رویدا، كاتێك چەكدارانی داعش دوای دەستبەسەرداگرتنی موسڵ زیاتر لە 670 زیندانیان لە شارۆچكەی بادوش بەپاساوی تائیفی كۆمەڵكوژ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group