هەر روبەرێك لە دارستان بسوتێت رێگەنادرێت پرۆژە لەشوێنەكەی ئەنجامبدرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدولڕەحمان سدیق راوێژكاری بواری ژینگە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندوە، لەمساڵدا كۆمەڵێك كارو پڕۆژەی زۆر باش لە بواری ژینگەدا ئەنجامدراون كە كاریگەریی ئەرێنیان لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان هەبوە، لەوانە پڕۆژەی روناكی و كوژاندنەوەی مۆلیدەكان و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و ئەنجامدانی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێرو داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان.
عەبدولڕەحمان سدیق باسی لەوەشكردوە،  كار لەسەر پڕۆژەی دانانی وێستگەی پێوانەكردنی كوالیتی هەوا لە هەولێر كراوە لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتمەند، هەروەها بڕیارێكیان دەركردوە بۆ رێگرتن لە سوتاندنی بەئەنقەستی دارستانەكان كە هەر روبەرێك لە دارستان كە بسوتێت هەتا 15 ساڵ رێگە نەدرێت مامەڵەی پێوە بكرێت و نەهێڵرێت هیچ پڕۆژەیەكی لەسەر ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group