"بردنی منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ بەناوی شەوەئاهەنگی خێزانی هەڵەیەكی كوشندەیە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ نزیكبونەوەی شەوە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ كە زۆربەیان خێزانین، پێویستە دایباب و شوێنەكانی خواردنەوەو كافتریاكان بەرپرسانە مامەڵە بكەن، چونكە منداڵان كە نەوەی دواڕۆژی ئەم گەلەن ناكرێت لەبەر خەمساردی یان لەپێناو چەند ساتێكی چێژبەخشی كاتیی ئایندەی ئەوان و وڵاتەكەش تاریك بكەن و بیانوی جۆراوجۆر بۆ هەڵەكان بهێننەوە. راشیگەیاندوە، بردنی منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ بەناوی شەوەئاهەنگی خێزانی بۆ شوێنێك كەنێرگەلەو جگەرەو خواردنەوەی كحولی لێیە تەنها كارێكی نایاسایی نییە، بەڵكو هەڵەیەكی كوشندەیە، بۆیە داواكارن لە دایكان و باوكان منداڵەكانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی ژینگەكەی بۆ تەمەنی ئەوان گونجاو نییە، هەروەها خاوەن كافتریا و شوێنە گەشتیارییەكان رێگری بكەن لە هاتنە ژورەوەی منداڵ بۆ شوێنی نێرگەلەكێشان و خواردنەوە كحولیەكان، چونكە رێكاری یاسایی توند دەگرێتەبەر بەر بەرامبەر هەر شوێنێك كە رێگە بەهاتنە ژورەوەیان بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group