پارێزگاری هەولێر: بە پلان كار لەسەر زیادكردنی رێژەی سەوزایی دەكەين

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لەڕێگەی هەرسێ نەمامگەی ئەندازەی پاركەكان ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردو رێژەی  چاندنی دارو گوڵ 20% زیادیكردوە.
پارێزگاری هەولێر  راشیگەیاندوە، 128 هەزارو 341 هەزار دار لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ  چێنراون كە لە شەش ساڵی رابردو نەگەیشتوەتە ئەم رێژەیە، ئەو دارانەی چاندراون بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆربەیان لە ناوەندە نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەرەبوی دارە وشكبوەكان یان شكاوەكان چێنراون.
ئومێد خۆشناو باسیلەوەشكردوە، بە پلان كار لەسەر زیادكردنی رێژەی سەوزایی شار دەكرێت نەمامیش بۆ شارەوانییەكان و مزگەوت، قوتابخانەو هاونیشتمانیان دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group