هەسەدە وەڵامی هێرشە درۆنییەكانی سوریای دایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردوەتەوە، گروپەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حكومەتی سوریا بە دوو درۆنی خۆكوژ ناوچەكانی نیشتەجێبونی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان كردوەتە ئامانج، ئەم هەنگاوەش پەرەسەندنێكی مەترسیدارەو هەوڵێكە بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
راشیگەیاندوە، لە بۆردومانی بەنداوی تشریندا هیچ زیانێكی گیانی لە ریزەكانی هەسەدەدا نەبوە، لە بەرامبەریشدا هەسەدە ئۆپراسیۆنێكی بۆ شوێنی هەڵدانی درۆنەكان ئەنجامداوە لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و پێگەیەكی سەربازی ئەو گروپانەیان كردوەتە ئامانج  كە كوژران و برینداربونی ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپانەی لێكەوتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group