نەوا-
شەپۆلێكی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و ئەم مانگەش دابارین سەرو ئاستیی ئاسایی دەبێت.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت .
ئاماژەی بەوەشدا، لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەو ناوچانەی نزیكن لە ناوچە شاخاوییەكان و لە ناوچە سنورییەكان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، پێشبینی بەهێزی بارینی بەفر دەكرێت، هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و كڕێوە دەكرێت لە ناوەندی دهۆك و زاخۆ.