بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیان تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردوە كە بڕی 800 هەزار دیناری عیراقی پارەی ساختەكراوی پێبوە لەجۆری 50 هەزار دیناری و ویستویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادقدا ساغی بكاتەوە، هەروەها توانراوە دەستبگیرێت بەسەر پارە ساختەكراوەكەدا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەشیكردوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە رێكخراوەو لەئێستادا تۆمەتبار كە تەمەنی 29 ساڵە بەپێی یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.