فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری بەنداوەكانی دهۆك رایگەیاندوە: بەهۆی ئەو بارانەی ئەم دواییە ناوچەكەی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك، 16 سانتیمەتر بەرزبوەتەوە كە 200 هەزار مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە.
راشیگەیاندوە، ساڵی رابردو تا ئەم بەروارە لە بەنداوی دهۆك 40 ملم باران باریبو، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بەهەمان رێككەوت زیاتر لە 178 ملم باران باریوە، چەند ئاوی بەنداوی دهۆك بەرزببێتەوە، ئەوەندە زیاتر بۆ كەرتی كشتوكاڵ و بۆ ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی دهۆك سودی زیاتر لێ وەردەگرن.
جێی ئاماژەیە لەهەرێمی كوردستان تەنها سێ بەنداوی گەورەو ستراتیجی هەن، ئەوانیش بەنداوەكانی (دوكان، دەربەندیخان و دهۆك)ن كە دوانیان لەسەر ئاوی روبارە هەمیشەییەكانن و توانای گلدانەوەی ئاویان زیاتر لە 10 ملیار مەتر سێجا هەیە.
سەرچاوە/ AA