دابەشكردنی نەوت لە ناوشارەكانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری وەزارەتە
1 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە سنوری سلێمانی نەوت لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان و دەوروبەری شار دابەشكراوە و تەنها ناوشار ماوە.
وتیشی، نوسراویان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردوە بەمەبەستی دەستكردن بە دابەشكردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامیان نەداونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان ئامادەن بۆ دابەشكردنی نەوت، بەڵام تاوەكو ئێستا لە ناوەندی هیچ شارێكی هەرێمی كوردستان، نەوت دابەش نەكراوە و پێویستە وەزارەت ئەو بڕیارە بدات.