ساڵی رابردو 57 سزادراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد كراون

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لەپرێس كۆنفرانسێكدا ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكــانی هەرێم ئامــاری سزادراوانی لەناو بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی (گەوران و ژنان و منداڵان لەهەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بــۆ ساڵی 2025 راگەیاند.
لە بەشێكی پرێس كۆنفرانسەكەدا وتی:  ساڵــی رابردو 8566 سزادراو بــۆ بەسەر بردنی مــاوەی حــوكمەكــانیان هاتــونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتیەكـانی چاكسازی، لەهەمانكاتدا 7152 مامەڵەی ئازادبونی سزادراوان ئەنجامدراوەو گەڕاونەتەوە ناو كەسوكاریان 1260) سزادراویش بە مەرج ئازاد كراون.
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكــانی هەرێم راشیگەیاند، هەر لەو ساڵەدا 306 مۆڵەتی چونەوە ماڵەوەی سزادراوان هەبوە كە  9950 سزادراو لێی سودمەند بون لەخزمەتگوزاری ژوانگەی خێزانی، هەروەها 57 سزادراوایش بە لێبوردنی تایبەت ئازاد كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group