كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە5-1، ئاسمان بەگشتی لەنێوان تەنكە هەوری بەرز و نیمچە هەوردا دەبێت .
ئەوەشی خستەڕوو كە بە گشتی بەرزترین پلەی گەرما بەراوردە بە تۆماركراوەكانی دوێنێ 2-4 پلە بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممە 6-1كەشناسی ڕایگەیاند، سەرما و سەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت و ئاسمانیش بەگشتی لەنێوان تەنكە هەوری بەرز و ساماڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :14 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆك 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
كەركووك 15 پلەی سیلیزی
ئاكرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی