بەهای دینار زیاتر دابەزی

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەهای دیناری عیراقی و دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا تادێت گۆڕانكاری زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، رۆژی دووشەممەش 5/1 بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرزبوەوە بۆ نزیكەی 150 هەزار دیناری عیراقی.
بەپێی بەدواداچونێك، هۆكاری بەرزبونەوەی دۆلار لە بازاڕەكاندا پەیوەندی بە رەوشی ئاڵۆزاوی ئێران و ئەو خۆپیشاندانانەوە هەیە كە لەشارەكانی ئەو وڵاتە بەردەوامیان هەیە، هاوكات دانانی باجە لەسەر حەواڵەكردنی دراو لەلایەن حكومەتی عیراقەوە.
لەلایەكی ترەوە پێشبینی دەكرێت ئەگەر ئاڵۆزییەكانی ئێرانیش بەردەوامی هەبێت ئەوا بەهای دۆلار زیاتر بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group