رەوتی هەڵوێست: موسەننا ئەمین كاندیدی سەرۆك كۆمارەو پشتیوانی لێدەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاندوە، موسەننا ئەمین خۆی وەك كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق تۆماركردوەو رەوتەكەیان پشتیوانی دەكات.
عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی: رەوتی هەڵوێست وەك چۆن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان رۆیشتە كێبڕكێوە، بەهەمانشێوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەنگاوی ناو  پێشنیارێكی سێ خاڵی ئامادەكرد بۆ لایەنەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی ئەوانیش بریتیبون لەوەی هەمویان پشتیوانی كەسایەتییەكی سەربەخۆ بكەن، یاخود كەسێك لەوان خۆی كاندید بكات و پشتیوانی دەبن، هەروەها رەوتەكەیان كەسێك پێشنیار دەكات و ئەوانیش پشتیوانی لێبكەن، لایەنەكانیش هەر كام لە بژاردەكان دیاری بكەن ئەوا پشتیوانی لێدەكەن. 
ئاماژەشیكردوە، ئێستا موسەننا ئەمین ئامادەیی خۆی پیشانداوەو وەك كاندید خۆی تۆماركردوە، بۆیە كاندیدی ئەوانەو پشتیوانی دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group