كامێراكانی تیژڕەویی هەڵەبجەو پێنجوێن دەكەونەكار

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەمەبەستی رێكخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە روداوەكانی هاتوچۆ، ژمارەیەك كامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاكانی پارێزگای هەڵەبجەو پێنجوێن دەكەونە كار، كامێراكان لەسەر رێگاكانی نێوان عەربەت–سیدصادق– پارێزگای هەڵەبجە هەروەها رێگای پێنجوێن لە رۆژی پێنجشەممە 8/1ـەوە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەكەونەكار. 
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهەردو سایدی هاتن و رۆشتن كامێراكان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریكراوەو سەرجەم ئەو سنورانە لە قەراغی رێگاكانیدا هێمای دیاریكردنی خێراییان بۆ دانراوە، داوا لەشۆفێران دەكەن پابەندی خێراییە دیاریكراوەكانبن تا بەدوربن لە هەر روداوێكی نەخوازراو و سزای هاتوچۆ.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group