وەزارەتی سامانەسروشتیەكان: نزیكەی 135 ملیۆن لیتر نەوت دابەشكراوە

1 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان زانیارییەكانی لەبارەی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: تا 4ی ئەم مانگە نزیكەی  135 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە 670 هەزار خێزاندا دابەشكردوە.
بەپێ بڵاوكراوەكەی وەزارەت ئەمساڵ 674 هەزار خێزانی ناوچە شاخاویی و سنورییەكان و دەوروری ناوندی پارێزگاكان نەوتیان وەرگرتوە و بڕی ئەو نەوتەشی دابەشكراوە، زیاتر بووە لە 134 ملیۆن و 900 هەزار و 200 لیتر نەوت.
لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا 415 هەزار و 222 خێزان نەوتیان وەرنەگرتوە، كە بەشێكی زۆریان لە ناوەندی شارەگەورەكان دەژین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group