نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان رایدەگەیەنن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی گۆڕینی بۆ 30-50 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلای هەیە كە لەلایەن ئەمریكاوە دەفرۆشرێت، ئەمەش چەند رۆژێك دوای رفاندنی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ئەو وڵاتەوە دێت.
بەپێی هەواڵی پێگە جیهاننیەكان ئاماژەشكراوە، ترەمپ وتویەتی ڤەنزوێلا تا 50 ملیۆن بەرمیل نەوت رادەستی ئەمریكا دەكات و داهاتی فرۆشتنی نەوتەكەش كە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت سودی بۆ هەردو خەڵكی ڤەنزوێلاو ئەمریكا دەبێت.