نەوا-
جەنەراڵ ئەمیر حاتەمی فەرماندەی سوپای ئەرتەشی ئێران لە میانەی وتارێكدا رایگەیاند، دوژمن هەوڵ دەدات ئێران لە تواناكانی بێبەش بكات و هەوڵی زیانگەیاندن بە سەرچاوە نیشتمانییەكانی دەدات، ناڕەزایەتی لە هەر وڵاتێكدا ئاساییە، بەڵام ئەوەی نائاساییە پەرەسەندنی خێرای ناڕەزایەتییەكانە بۆ ئاژاوەو بێگومان دوژمنان لەپشت ئەم پیلانگێڕیانەوەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناڕەزایەتییەكانی گەلی ئێران هیچ پەیوەندییەكی بە سەرۆك كۆماری ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی رژێمی زایۆنیستییەوە نییە، بە دڵنیاییەوە ئامادەیی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە پێشتر زۆر زیاترە، بۆیە ئەگەر دوژمن هەڵەیەك بكات وەڵامێكی یەكلاكەرەوە وەردەگرێت و دەستی هەر دەستدرێژكارێك دەبڕین.