شاندێكی رەوتی هەڵوێست لەگەڵ سودانی كۆبوەوە

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
شاندێكی رەوتی هەڵوێست لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوەوەو لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە كە شاندەكە بۆ چەند پرسێكی گرنگی هاوڵاتیانی كوردستان لەگەڵ سودانی كۆبوەتەوە.  
لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەكراوە كە لە كۆبونەوەكەی رەوتی هەڵوێست و سودانیدا باس لە دوایین پێشهاتەكان و بارودۆخی ئێستای وڵات كراوە، هەروەها پێویستی هەوڵی هاوبەش لەلایەن هێزەكانەوە بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی ئاوەدانكردنەوە تەوەرێكی تری گفتوگۆكانیان بوە.
لەبەشێكی تردا لەگەڵ سودانی جەختكراوەتەوە لەسەر گرنگی كاركردن و هەماهەنگی بۆ تەواوكردنی شایستە دەستورییەكان بەشێوەیەك كە لەگەڵ خواستەكانی هاوڵاتیاندا بگونجێت و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات، ئەوەش بەمەبەستی بەردەوامبون بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی چاكسازی و گەشەپێدان بوە لە هەمو پارێزگاكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group