نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق دوای كۆبونەوەكەیان لە تاران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
فوئاد حسێن رایگەیاند، سەردانەكەیان بۆ ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان هەردو وڵاتە لە بوارەكانی ئابوریی و رۆشنبیریی و بوارەكانی دیكە، لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی باسیان لە رێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكان كردوە.
وتیشی: جەختیان لە پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی عیراق بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی بەردەم ناوچەكە كردوەتەوە، هەروەها گرنگی بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی ئێستای ناوچەكەیان تاوتوێكردوە.