نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق داوای وشككردنی سەرچاوەی دارایی میلیشیاكان دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نێردە تایبەتەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانی سەر بە ئێران دەكات.
مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیار بێت چاكسازی لە عێراقدا بكرێت، دەبێت سەرەتا و بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، میلیشیاكان تەنها نیشانەی نەخۆشییەكەن، بەڵام گەندەڵی خودی نەخۆشییەكەیە.
باسی لەوەشكرد، بە وردی دەزانم چۆن پارەی نایاسایی ڕێڕەوی خۆی دەدۆزێتەوە، ئەم پارانە تەنها لە ڕێگەی بەرپرسە باڵاكانەوە ناڕۆن، بەڵكو لەوە گرنگتر، بە ناو چینەكانی خوارەوەی وەك ئەندامانی خێزان، هاوڕێیان، پاسەوانان، شۆفێرەكان و نێوەندگیرەكاندا تێدەپەڕن،وتیشی، ئەمە جۆرێك لە پارێزبەندی و نكۆڵیكردن دروست دەكات، لە كاتێكدا سیستەمەكە بە تەواوی بە كارایی دەهێڵێتەوە.
ساڤایا ئاشكراشیدەكات، ئەمە تۆڕێكی زۆر ئاڵۆزە و بە ئەنقەست داڕێژراوە كە زیاتر لە دوو دەیە كارایە، ئەم تۆڕە بە سەركەوتوویی توانیویەتی بەسەر ڕێساكان، چوارچێوەكانی پابەندبوون و میكانیزمەكانی وردبینی نێودەوڵەتیدا باز بدات، لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە، گروپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە ڕووی داراییەوە بەهێز كراون، پارێزراون و پاڵپشتی كراون.
مارك ساڤایا جەختیش دەكاتەوە، هەر هەوڵێكی جددی بۆ سەقامگیركردنی عێراق، گێڕانەوەی سەروەری و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان، دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە گەندەڵییانە دەست پێبكات كە پارە و پارێزبەندییان بۆ دابین دەكەن، دەبێت سەرچاوەكانی ئەو پارە گەورانەی لە گەندەڵییەوە دێن، وەك مووچەی بندیوار، قەرزە ساختەكان و سەرمایە خەیاڵییەكان، ڕابگیرێن، بەبێ ئەوە، هەموو هەوڵەكانی تر شكست دەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group