نەوا-
نوری مالكی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەڵامی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوەو رایگەیاند، بەهەمو شێوەیەك دەستوەردانی ئەمریكا لە كاروباری ناوخۆی عیراق رەتدەكەنەوە، پێیانوایە پێشێلكردنی سەروەریی و پێچەوانەی سیتسمی دیموكراسییە لە عیراق كە لەدوای 2003ـەوە هاتۆتە ئاراوە، هەروەها هەڕەشەیە لەسەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
مالكی راشیگەیاندوە، زمانی گفتوگۆ لەنێوان وڵاتەكاندا تەنها بژاردەی سیاسییە نەك پەنابردن بۆ زمانی هەڕەشە، هەر بۆیە بۆ رێزگرتن لە ئیرادەی نیشتمانیی و بڕیاری چوارچێوی هەماهەنگی بەردەوام دەبم لە كاركردن تا دەگەینە كۆتایی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عیراق بەدەستدەهێنین.
جێی ئاماژەیە سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە نوری مالكی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق وەربگرێت و رایگەیاند، ئەگەر ناوبراو ببێتە سەرۆك وەزیرانی ئەوا هاوكاری عیراق ناكات.