نەوا-
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەری گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران زۆر لە گۆڕینی دەسەڵاتی ڤەنزوێلا ئاڵۆزترە.
رۆبیۆ لەمیانی دانیشتنێكی ئەنجومەنی پیراندا رایگەیاندوە، لەو باوەڕەدایە گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران زۆر ئاڵۆزترە لەو بارودۆخەی كە ئێستا لە ڤەنزوێلا هەیە، چونكە گفتوگۆی دەسەڵاتێكیانكردوە كە ماوەیەكی زۆرە لەسەر حوكمە بۆیە پێویستە بە وردی بیری لێبكرێتەوە.
رۆبیۆ وتوشیەتی: بونی سەربازانی ئێستای ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پلەی یەكەم بۆ مەبەستی بەرگریی بەهێزتر كراوە، ئێستا نزیكەی 40 هەزار سەرباز لە ناوچەكە جێگیر كراون.