سۆران عومەر: حەقوایە سیاسییەكان بەخۆیاندا بچنەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سۆران عومەر ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وێنەیەكی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانی لە كوردانی رۆژئاوا بڵاوكردوەتەوەو لەوبارەیەوە نوسیویەتی:  حزبی كوردی بەچەپ و راستییەوە، هەروەها بە 35 ساڵ دابەشكردنی خەڵك بەسەر رەنگ و ئایدۆلۆجیاو ناوچەگەری و ناكۆكی لەسەر دەستكەوتی كەسیی و بەهەدەردانی رەنجی خوێنی شەهیدان نەیتوانی كورد بون لەناخی تاكی كوردا لاواز بكەن، حەقوایە سیاسیەكانی كورد بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دان بەوەدا بنێن ئەم هەستی نەتەوایەتیەی كورد وەك كۆبونەوە بێ بەرهەمەكانی ئەوان نیە.
راشیگەیاندوە، تاكی كورد لە سیاسەتی ئەوانەوە بۆ كوردبونی بڕوانیایە وەك پێشتر نەفرەتی لەبونی خۆشی دەكرد، حەقوایە بەبینینی ئەم هەستی نەتەوایەتیە بەخۆیاندا بچنەوەو شەرم لەسیاسەتی رابردویان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group