نەوا-
تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكراتیك (تەڤدەم) سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكراتیك (هەسەدە)و حكومەتی كاتی سوریا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رێككەوتنەكە دەستپێكی پرۆسەیەكی نوێی تێكۆشانی سیاسییە بۆ جێبەجێكردنی مافەكانی گەل دور لە شەڕو راگرتنی خوێنڕشتنە، ئێمە ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی گرنگە بۆ سەقامگیری و كۆتاییهێنان بە شەڕو كردنەوەی دەرگای چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای دیالۆگ و ئاشتەوایی.
تەڤدەم راشیگەیاندوە، هەر چارەسەرێكی سیاسی جدیی دەبێت مافی هەمو پێكهاتەكانی گەلی سوریا بەتایبەتی گەلی كوردو هەمو ئەو پێكهاتانەی كە دەیان ساڵە بەهۆی پشتگوێخستن و ئینكارییەوە زیانیان بەركەوتوە دەستەبەر بكات، هەربۆیە پشتگیری ئەم رێككەوتنە دەكەن چونكە متمانەیان بە ئیدارەی سیاسی و سەربازی خۆیان هەیە.