لە هێرشێكی نوێی ئیسرائیلدا چەندین منداڵ بونەتە قوربانی

31/01/2026 جیهان

نەوا-
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشكییەكانی كەرتی غەزە كە دەست میدیاكان كەوتوە بڵاوكراوەتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی 31-1 ـەوە لەهێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری غەزەو خان یونس زیاتر لە 20 فەڵەستینی كوژراون كە لانیكەم 6 منداڵ لەنێویاندا هەیە.
ئەوەش باسكراوە، ئەم توندوتیژییە پێش ئەوە دێت كە بڕیارە ئیسرائیل رۆژی یەكشەممە 1-2 دەروازەی رەفەح بكاتەوە كە غەزە بە میسرەوە دەبەستێتەوە، ئەنجامدانی ئەم هێرشانەش بە پێشێلكردنی ئاگربەست دێت.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group