نەوا-
رۆژنامەی دیرشبیگڵ لە زاری ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی ئەڵمانیا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی زیادبونی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بەتایبەت لەنێوان ئەمریكاو ئێران، ژمارەی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان كەم دەكەنەوە.
ئەو فەرماندەییە هەرچەندە ئامادەنەبو ژمارەی هێزەكانیان لەهەرێمی كوردستان ئاشكرا بكات، بەڵام ئاشكرای كردوە كە وڵاتەكەی ئەو سەربازانە دەكشێنێتەوە كە ئەركیان نییەو كشانەوەكەشیان بەشێوەیەكی كاتی دەبێت.