ئەحمەدی حاجی رەشید: موچەی مانگی یەك لە وردبینیدایە
08/02/2026
نەوا-
ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەردانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی كردوە بۆ بەدواداچون لەبارەی پرسی موچە، لە ئێستادا موچەی مانگی یەك لەوردبینیدایە و لەم دوو ڕۆژە تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەبارەی دواكەوتنی موچە پرسیاری كردوە و لەوەڵامدا تەیف سامی وتویەتی، "دەبێت سێ شتم بەدەستبگات كە بریتین لە (ژمارەی كۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نوسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت رادەستكردنی نەوت) بۆیە هەر دواخستنی لەوەزارەتی سێ بابەتە بكرێت، منیش ناچاردەبم موچە دوابخەم.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەموچە لە هەمو عێراق وەستاوە، چونكە عێراق یاسای بودجەی نییە.
پەیوەست بە موچەی ساڵی ئایندە، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، موچەی ساڵی داهاتو كێشەی نابێت لە هەمو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، تائەوكاتەی پابەندییەكان جێبەجێدەبن.
ئەحمەد حاجی رەشید باسی لەوەكردوە، سەبارەت بەپارەی گەنمی جوتیاران تەیف سامی وتی، پارەی كاشمان نیە و كەسیش قەرزمان ناداتێ، چونكە حكومەت كاربەڕێكەرە.
لەبارەی مەترسی تێكچونی پەیوەندی ئەمریكا و عێراق، تەیف سامیباسی لەوەكردوە، ئەگەر لەگەڵ ترمپ تێكبچین ئەوا باری ئابوریمان زۆر خراپ دەبێت.