محەمەد شیاع سودانی كۆتایی بە گرێبەستی ژمارەیەك راوێژكار هێنا
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، چەند بڕیارێكی گرنگ بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنی پێكهاتەكانی ناو نووسینگەی سەرۆكوەزیران نراون.
باسی لەوەشكرد، بڕیارەكان بریتین لە كۆتاییهێنان بە گرێبەستی ژمارەیەك راوێژكار و شارەزا كە پێشتر ئەركی چاودێریكردنی پڕۆژەكانی حكومەتیان لە ئەستۆ بووە، ئەمەش دوای ئەوەی رێژەی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت گەیشتووەتە 88% .
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بڕیاری كەمكردنەوەی خەرجییە كارگێڕییەكان (الموازنە التشغیلیە) لە زۆربەی بەشەكاندا دراوە، بە ئامانجی پاراستنی دارایی گشتی و باشتركردنی ئەدای كاركردن.