دەهقانی: هەڵگیرسانی شەڕ دەبێتە هۆی داخستنی گەروی هورمز

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جەلال دەهقانی فیروز ئابادی سكرتێری ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئێران رایگەیاند، هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەكەدا ئاسایشی وزە دەخاتە مەترسییەوەو دەبێتە هۆی داخستنی گەروی هورمزو چینیش یەكەم وڵات دەبێت كە بەهۆیەوە زیانی پێدەگات، چونكە پەكین زۆر پشت بە گەروی هورمز دەبەستێت بۆ هاوردەكردنی وزە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دانوستانە بەردەوامەكانی تاران و واشنتۆن كە خولی یەكەمی هەینی رابردو لەشاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچو نەك هەر جێگەی سەرنجی ئێرانە، بەڵكو گرنگییەكی تایبەتی بۆ وڵاتی چین هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group