نەوا-
وەزارەتی بەرگری سوریا ئاشكرایكردوە، سوپای سوریا بنكەی سەربازی ئەلتەنفیان كۆنترۆڵكردوە كە لەلایەن سەربازانی ئەمریكاوە چۆڵكرابو، ئەمەش دوای هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی سوریاو ئەمریكا دێت.
هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، هەفتەی رابردو هێزەكانی ئەمریكا بنكەی ئەلتەنفیان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا چۆڵكردوەو بەرەو ئوردن رۆیشتون، كشانەوەكەی ئەمریكا دوای رێككەوتنێكی نێوەندگیری واشنتۆن دێت بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ حكومەتی سوریادا.
بنكەی سەربازی ئەلتەنف بەشێوەیەكی ستراتیژی لە یەكگرتنی سنورەكانی سوریا، ئوردن و عیراق هەڵكەوتوەو لە لەساڵی 2014 وە وەك ناوەندێكی سەرەكی بۆ ئۆپراسیۆنەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دامەزرا.