پۆلیسی بەریتانیا: لە ئەنجامی هێرشێكی چەقۆ گەنجێك كوژرا و مێرمنداڵێكیش بریندار بوو

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێكی چەقۆ گەنجێكی تەمەن 20 ساڵان كوژرا و مێرمنداڵێكیش بە سەختی بریندار بوو.
پۆلیسی ناوچەی نۆرسامپتۆنشایەر ئاشكرای كرد،  چوار كەس (دوو كوڕی مێرمنداڵ، پیاوێك و ژنێك) بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشە دەستگیر كراون.
 روداوەكە رۆژی چوارشەممە لە ناوچەی "بریار هیڵ" رویداوە و لە ئێستادا مێرمنداڵە بریندارەكە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە و ژیانی لە مەترسیدایە.
لا خۆشیەوە، تۆری هاریسۆن، پشكنەری لێكۆڵینەوەكان رایگەیاند، تیمەكانیان بە خێرایی كار دەكەن بۆ ئاشكراكردنی وردەكارییەكانی روداوەكە و داوای لە هاووڵاتیان كردووە هەر زانیارییەك یان ڤیدیۆیەكی كامێرای چاودێرییان لایە، بیدەنە پۆلیس.
 لە ئێستادا ناوچەی روداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆ دراوە و گەڕان ماڵ بە ماڵ بۆ كۆكردنەوەی زانیاری بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group