سوپای ئەمریكا لەدوایین بنكەی سەربازیی سوریا كشایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری سەرچاوەكانییەوە بڵاویكردوەتەوە، هێزەكانی ئەمریكا بنكەی سەربازیی  قەسرەكی لە ناوچەی تەلتەمر سەربە پارێزگای حەسەكە چۆڵكردوەو بەرەو سنوری عیراق كشاوەتەوە.
راشگەیەنراوە، ئەم كشانەوەیەی هێزەكانی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە بەمدواییانە هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەبنكەكانی تەنەف و شەدادی لەسوریا كشاونەتەوەو بنكەكانیان رادەستی سوپای سوریا كردوەتەوە.
پێشتریش رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردبوەوە كە ئیدارەی ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات تا دوو هەفتەی داهاتو سەرجەم هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە كە ژمارەیان هەزار سەربازن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group