نەوا-
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، پەیوەندیكردوە بە عیماد ئەلعەزاوی كونسوڵی گشتی عیراق لە دوبەی بۆ چارەسەركردنی كێشەی دەیان هاوڵاتی كە لەو وڵاتە بەهۆی نەمانی گەشتە ئاسمانییەكانەوە گیریان خواردوە.
راشیگەیاندوە، كونسوڵی عیراقیش پەیوەندی كردوە بە باڵیۆزخانەی عیراق لە سعودیە بۆ پێدانی ڤیزا بەو هاوڵاتیانەی كە لە ئیمارات گیریان خواردوە بۆ ئەوەی بە رێگەی (وشكانی) بچنە سعودیەو لەویشەوە بۆ عیراق بگەڕێنەوە.
راشیگەیاندوە، بەو هاوڵاتیانە رادەگەیەنن سەردانی كونسوڵی گشتی عیراق بكەن لە دوبەی بۆئەوەی ناو و پاسپۆرتەكانی خۆیان پێشكەش بكەن تاكاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێت بۆ وەرگرتنی ڤیزا.