نەوا-
تاوەرەكانی پەیوەندیكردن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە درۆن بۆ دوەمجار كراونەتە ئامانج و كێشە بۆ پەیوەندییەكان لەناوچەكە دروستبوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی چەند كەناڵێكی راگەیاندن بڵاویانكردوەتەوە، دوو تاوەری پەیوەندیكردن لەشاخی بەفری میریی لەزنجیرە چیای شنروێ لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن درۆنەكانی ئێرانەوە كراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێكی زۆری پێگەیاندون، بۆردومانەكە تەنیا زیانی مادی لێكەوتوەتەوەو هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكراوە، هەروەها هاوڵاتیان لەچەند ناوچەیەكی جیاوازی سنورەكە روبەڕوی گرفتی نەبونی هێڵی پەیوەندی و پچڕانی پەیوەندییەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت بونەتەوە.