بریارە ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بریارە ئەمرۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوە و دانیشتنی ژمارە (12)ی خۆی ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو كارنامەیەی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كاتژمێر "نۆی" شەو دەستپێدەكات و دوو بڕگەی سەرەكی لەخۆدەگرێت.
بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی دەستووریی ژمارەیەك لە ئەندامانی جێگرەوەی پەرلەمان، ئەم پەرلەمانتارانە شوێنی ئەو ئەندامانە دەگرنەوە كە پێشتر بە هەر هۆكارێك (دەستلەكاركێشانەوە، وەرگرتنی پۆست، گەڕانەوە بۆ پۆستی پێشتری خۆیان، یان كۆچی دوایی) كورسییەكانیان چۆڵ بووە و ئەم هەنگاوە بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی یاسایی ئەنجومەنەكە گرنگە.
رونیشكراوەتەوە، لە بڕگەی دووەمدا، پەرلەمان دەنگ لەسەر ناوی ئەندامانی لیژنە هەمیشەیییەكان دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group